رێبەری باڵای شۆڕش : دەسپێکی دوژمنیی ئەمریکا لە گەڵ ئێران لە کودیتای 28ی گەلاوێژەوە روویدا
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە ، دوژمنیی ئەمریکا لە گەڵ ئێران لە کودیتای 28 ی گەلاوێژ روویدا و تا شوڕش ئیسلامیی درێژەی ھەبووە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئایەتوڵڵاخامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵھاتنی کودیتای پڕ شوورەیی 28 ی گەلاوێژی 1332 ی ھەتاوی ( 19 ی ئابی 1653) لە پەیامێکدا لە سەر توویتەر فەرمووی : کۆماری ئیسلامیی ئێران رێگای ھاتنەوە و دزەی دووبارەی ئەمریکای بۆ نێو ئەرکانی وڵات داخستووە و ئەم رێگرتن لە دانوستانە یەکێک لە رێگکاکانی داخستنی ھاتنەوەی ئەمریکایە . ئەمە ھەڵبەت بۆ ئەمریکیەکان زۆر ناخۆشە .
لە بیست و ھەشتی گەلاوێژی 1332 ی ھەتاویدا ژمارێک لە ھێزەکانی ئەرتەشی رژێمی ستەم شاھیی بە ھاریکاری ئەمریکا و بریتانیا ، وێڕای روخاندنی حکومەتی موحەمەد موسەددیق ، محەمەد رەزا پەھلەویان کە رایکردبووە ھەندەران ، بۆ جارێکی دیکە گەڕاندەوە سەر دەسەڵات .
کودیتای ئەمریکی – بریتانی ئابی 1953 کە بووە ھۆی روخانی حکومەتی یاسایی ئەو کاتی ئێران ( حکومەتی موسەدیق) بیرھێنەرەوەی قۆناغێکی ھەستیار لە مێژووی سیاسیی ئێران بەر لە سەرکەوتنی شۆڕی ئیسلامیە.
کودیتای 28 ی گەلاوێژ لە قۆناغێکدا روویدا کە دیوانی نێودەڵەتی داد لە بابەتی گرێبەستە نەوتیەکانی بریتانیا و ئێران ، لە بەرژەوەندیی ئێران دەنگی دابوو .
لە ساڵانی رابردوودا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نوێ لە بارەی دەسوەردانی بیانیەکان لە کودیتای 28 ی گەلاوێژدا بڵاوبووەوە و تەنانەت ھەندێ لە کاربەدەستانی ئەمریکایی داننیان نا بە رۆڵی راستەوخۆی ئەم وڵاتە و بریتانیا لەو کودیتایەدا .