بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئێوارەی غەریبانی حسێنیی (ع) بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385826-بەڕێوەچوونی_رێوڕەسمی_ئێوارەی_غەریبانی_حسێنیی_(ع)_بە_ئامادەبوونی_رابەری_باڵای_شۆڕشی_ئیسلامیی
رێوڕەسمی تازیەداریی ئێوارەی غەریبانی سەروەری شەھیدان حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و یارانی ئەمەگناسی بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2020 19:02 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئێوارەی غەریبانی حسێنیی (ع) بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی

رێوڕەسمی تازیەداریی ئێوارەی غەریبانی سەروەری شەھیدان حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و یارانی ئەمەگناسی بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو .

لەم ڕێورەسمەدا حوجەتولئیسلام عالی ، لە وتەگەلێکدا ، یەکێک لە بەرنامەکانی شەیتان و لایەنەکانی سەر بەوی نەھێشتنی کۆمەڵگەی باوەڕداران و بڕینی پێوەندیی ئیمانیی نێوان ئەوان زانی و گوتی : ھەرچی سیفاتی ھەڵکەوتەی وەکوو ھاریکاری و فێداکاری و ھاوخەمی و ھەست کردن بە بەرپرسایەتی و دلۆڤانی بۆ یەکتر لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دا زیاتر بێ ، ئەو کۆمەڵگایە لە خۆپەرستی دوور دەکەوێتەوە . 

 لەم رێوڕەسمەدا ئامادەبووان لە ماتەمی ئیمام حسێن (ع) و ھاوڕێیانی ئەمەگناسی تازیەداریان کرد  و شینیان گێڕا.