ئه‌یلوول 08, 2020 21:54 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ئێران  لەمەڕ پێکھێنرانی یانەیەکی یەکگرتنی دژی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، پێشنیاری دامەزرانی یانەیەکی یەکگرتنی دژی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکای دایە باڵوێزی کۆریای باکووری لە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «موجتەبا زولنووری» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیداری «ھان سونگ ئو» باڵوێزی کۆریای باکووری لە تاران وتی: بەرنگار بوونەوەی یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا لە ڕێگای یانەیەکی دژی بایکۆت، دەبێتە ھۆی یەکگرتنی ئەو وڵاتانەی کە دەکەونە بەر ڕقی ئیستیکباری جیھانی.

زولنوری وێڕای ئاماژە کردن بە قەیران چێکردنەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەو سەپاندنی بایکۆتی تازە بەسەر ئێران و کۆریای باکووری وتیشی: ئەم بابەتە دابەزینی ئاستی ئاڵووێری ئابووری و بازرگانیی نێوان ھەردووک لای پەرە پێ داوەو ھەر لە بەر ئەمە وا ھەڵدەگرێت کە لە ڕێگاگەلێکی جۆربەجۆری وەک گۆڕینەوەی کاڵاو کەل و پەل پەیوەندی و ئاڵووێری ئابوورییەکان ھێزمەند بکرێت.

«ھان سونگ ئو» باڵوێزی کۆریای باکووری لە تارانیش لەم دیدارەدا وتی: مەتەرێزی دژی ئەمریکی و تیرۆریزم، پێویستمەندی پارێزرانی پەیوەندیی نێوان ئێران و کۆریای باکوورییە.

«ھانگ یونگ» وتیشی: پەرە پێ دانی ھەمەلایەنەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیی کۆریای باکووری دا گرینگایەتیەکی فراوانی ھەیە.

سەرپەیڤ