باڵیۆزی ئاڵمان بانگ کرایە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386464-باڵیۆزی_ئاڵمان_بانگ_کرایە_وەزاڕەتی_دەرەوەی_ئێران
باڵیۆزی ئاڵمان بە دوای توویتەکانی ئەم دواییانەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران و دەسوەردان لە یاسا و شێوازی دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ، بانگ کرایە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2020 14:14 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ئاڵمان بانگ کرایە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران

باڵیۆزی ئاڵمان بە دوای توویتەکانی ئەم دواییانەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران و دەسوەردان لە یاسا و شێوازی دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ، بانگ کرایە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران .

بە پێی راپۆرتی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوە ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری  ئەوروپای وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە ھەنگاوی بە دوور لە نەریتی دیپلۆماتیکی باڵیۆزخانەی ئاڵمان لە تارانی بە مانای دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئێران زانی و بە توندی شەرمەزاری کرد . 

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری  ئەوروپای وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە ، دەسوەردان لە یاسا و رێسا وشێوازی دادڤانیی سەربەخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ھیچ جۆر قەبوڵکراو نیە و لە باڵیۆزخانەی ئاڵمان چاوەڕوانی دەکرێ سنووری ئەرکە دیپلۆماتیکیەکانی خۆی بناسێ و لەوە زیاتر پێ دانەنێ . 

باڵیۆزی ئاڵمانیش بەڵێنی دا بابەتەکە بە ئاگاداریی وڵاتەکەی بگەیەنێ .