ئێران ماوەی مۆڵ درانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی تەنیشتی سنوورە باکوورییەکانی خۆی نادات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387233-ئێران_ماوەی_مۆڵ_درانی_تیرۆریستان_لە_ناوچەکانی_تەنیشتی_سنوورە_باکوورییەکانی_خۆی_نادات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ماوەی ئەوە نادات کە تاقمە تیرۆریستەکان، ناوچەکانی تەنیشتی سنوورە باکوورییەکانی بکەن بە مەکۆی ھەڕەشەو مەترسی دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی وڵاتەکەمان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 09:08 Asia/Tehran
  • ئێران ماوەی مۆڵ درانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی تەنیشتی سنوورە باکوورییەکانی خۆی نادات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ماوەی ئەوە نادات کە تاقمە تیرۆریستەکان، ناوچەکانی تەنیشتی سنوورە باکوورییەکانی بکەن بە مەکۆی ھەڕەشەو مەترسی دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی وڵاتەکەمان.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئیسنا سەبارەت بە بڕێک ھەواڵی بڵاوکراوە لەمەڕ گوێزرانەوەی تاقمگەلێکی وەک پەکەکەو پەژاک و ھەروەھا تاقمە تەکفیرییەکان لە سووریاوە بۆ ناوچەی قەوقاز، ئەو جۆرە بانگەشانەی بە ناڕاست و جێگای گومان زانی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ماوەی ئەوە نادات کە تاقمە تیرۆریستەکان  ناوچەکانی تەنیشتی سنوورە باکوورییەکانی وڵاتەکەمان بکەن بە مەکۆی ھەڕەشەو مەترسی دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران.

ئەم دبپلۆماتە باڵایەی ئێران جەختیشی کرد: گواستنەوەی پێکدادانەکان بۆ قەوقاز کارەساتێکی گەورەتر لە کێشەی قەرەباغی بۆ ناوچەکە لێ دەکەوێتەوە.