پێنج گولەھاوەنی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە قەرەباغ ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێرانی پێکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387253-پێنج_گولەھاوەنی_لایەنە_تێکھەڵچووەکان_لە_قەرەباغ_ناوچە_سەرسنوورییەکانی_ئێرانی_پێکا
قایم قامی شارستانی « خودا ئافەرین»ی ئێران ڕایگەیاند: دوابەدوای تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ، لە بەیانیی ڕۆژی دوو شەممەوە ھەتا ئێستا پێنج گولەھاوەنی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێرانی داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 19:22 Asia/Tehran
  • پێنج گولەھاوەنی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە قەرەباغ ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێرانی پێکا

قایم قامی شارستانی « خودا ئافەرین»ی ئێران ڕایگەیاند: دوابەدوای تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ، لە بەیانیی ڕۆژی دوو شەممەوە ھەتا ئێستا پێنج گولەھاوەنی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێرانی داوە.

«عەلی ئەمیری ڕاد» قایم قامی شارستانی « خودا ئافەرین»ی ئێران لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: دوو گولەھاوەن لە ناوچەیەکیی مەدەنیی گوندی « پەرویز خانلو»ی داوە کە لە ئەنجام دا منداڵێکی شەش ساڵان بریندار بووە.

ئەمیری ڕاد وتیشی:سێ گولەھاوەنیش بەر کێڵگەو یاخەکانی گوندەکە کەوتووە.

ڕۆژی دووشەممەش دوابەدوای پێکدادانی ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ، سێ گولەھاوەنی دیکەی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە ناوچەسەرسنووریەکانی ئێرانی داوە.

تێکھەڵچوونی سەربازیی نێوان ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممەوە سەری ھەڵداوەتەوە.