ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: موسڵمانان قەت پێملی سەرشۆڕیی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی نابن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388100-ڕێبەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_موسڵمانان_قەت_پێملی_سەرشۆڕیی_سازان_لەگەڵ_ڕژێمی_زایونی_نابن
ھەژماری توییتێرەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سازانی ھێندێک لە واتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی نووسی: گەلانی موسڵمان سەرشۆڕیی ساران و ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونی ھەرگیز قەبوڵ ناکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 06:04 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: موسڵمانان قەت پێملی سەرشۆڕیی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی نابن

ھەژماری توییتێرەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سازانی ھێندێک لە واتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی نووسی: گەلانی موسڵمان سەرشۆڕیی ساران و ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونی ھەرگیز قەبوڵ ناکەن.

ھەژماری توییتێرەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم پەیامەدا کە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بڵاو بووەوە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھەر ڕژێمێک کە بۆ دانوستان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە پشت مێزی وتووێژ دابنیشێت، جێ و شوێنی لەنێو گەلەکەی دا لەق دەبێت.

لە درێژەی ئەم پەیامەدا ھاتووە، ئەمریکییەکان ئەگەر پێیان وایە کە کێشەی ناوچەکە ئا بەمجۆرە چارەسەر دەکرێ، ھەڵە دەکەن.

دوێنێ سێ شەممە بۆ یەکەمجار شاندێکی فەرمی لە لایەن ئیماراتەوە بە ئەندامەتیی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لەوانە «عەبدوڵڵا بن تەوق» وەزیری ئابووریی ئەو وڵاتە سەردانی ڕژێمی زایونیی کرد.