وتاری تەلەفزیۆنیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵهاتی مەولوودی پێەیامبەری ئیسلام(دخ)
تشرینی دووهم 02, 2020 18:15 Asia/Tehran
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی سبەی سێشەممە رێکەوتی 17 ی رەبیعولئەوەڵ ساڵهاتی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەمەد(دخ) و حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق (ع) کاژێر10:30 ی بەیانی بە کاتی تاران بە شێوەی تەلەفزیۆنیی وتارێک پێشکەش دەکات .
ئەم وتارە بە شێوەی زیندوو لە کەناڵەکانی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران بۆ وێنە کەناڵی سەحەری کوردی بڵاو دەبێتەوە .
سبەی 17 ی رەبیعولئەوەڵ بە بڕوای ئەهلی تەشەیوع ساڵهاتی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە و ئەهلی سوننەش 12 ی رەبیعولئەوەڵ بە ساڵهاتی مەولوودی پەیامبەر دەزانن .
ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێناو یەکیەتی و یەکڕیزی موسوڵمانان ، مەودای 12 تا 17 ی ربیعولئەوەڵی وەک حەفتەی یەکدەنگی و یەکیەتی ناودێر کردووە .