سەرلەشکر سەلامی :لەگەڵ ھەرچەشنە ھەڕەشەیەک لە سنوورەکانی ئێران لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388771-سەرلەشکر_سەلامی_لەگەڵ_ھەرچەشنە_ھەڕەشەیەک_لە_سنوورەکانی_ئێران_لێبڕاوانە_ھەڵس_و_کەوت_دەکەین
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی:لەگەڵ ھەرچەشنە ھەڕەشەیەک لە نزیکی سنوورەکانماندا لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت دەکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2020 00:50 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی :لەگەڵ ھەرچەشنە ھەڕەشەیەک لە سنوورەکانی ئێران لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت دەکەین

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی:لەگەڵ ھەرچەشنە ھەڕەشەیەک لە نزیکی سنوورەکانماندا لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت دەکەین.

سەرلەشکر«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتی بەسەرکردنەوەی سنوورەکانی شارستانی «ئەسلاندوز» و بەنداوی «میل موغان» لە پارێزگای ئەردەبیلی باکووری ڕۆژئاوای ئێران وتیشی: ئاسایشتی پاوەجێ ھێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو ھەرچەشنە بشێوی و ھەڕەشەیەک لە سنوورەکان کە ببێتە ھۆی زەبرکەوتن لە ئاسایشت و ئۆقرەیی دەروونیی خەڵک جێگای قەبووڵ نییە.

سەرلەشکر سەلامی نەگۆڕ بوونی سنوورە نێونەتەوەییەکانی بە بابەتێکی گرینگ نرخاندو وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتی دانی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە کێشەی قەرەباغ بە دروست نەکردنی ھیچ چەشنە ھەڕەشەیەک لە سەر سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی، وتیشی: تەگبیرو پێش بینیی پێویست بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی لێبڕاوانەو دەستبەجێ لەگەڵ ھەرچەشنە ھەڕەشەو یان دەست درێژییەک لە سنوورەکانی ئێران کراوە.