سەرتیپ دیھقان: بکوژانی شەھید «فەخری زادە» پەژیوان دەکەینەوە
ڕاوێژکاری سەرکردەی ھێژا تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بواری پیشەسازیی بەرگریکارانەو پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە شەھید کرانی اوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا پێی داگرت: بکوژانی شەھید «موحسین فەخری زادە» لەو ھەنگاوە تیرۆریستییەیان پەژیوان دەبنەوە.
«موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا لە گردوپەڕی تاران شەھید کرا.
سەرداری سەرتیپ «حسەین دیھقان» ڕاوێژکاری سەرکردەی ھێژا تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بواری پیشەسازیی بەرگریکارانەو پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: زایونییەکان لە دوایین ڕۆژانی تەمەنی سیاسیی ھاوپەیمانە قوماربازەکەیاندا بە دووی توندکردنەوەو پەرە پێ دانی گوشاری سەر ئێرانن بۆ ھەڵایساندنی شەڕێکی ھەمەلایەنە.
سەرتیپ دیھقان جەختی کرد: ڕۆژگار زۆری بەبەرەوە ماوەو ئێمەش وەک ھەورە بروسکە دەدەین بە سەر بکوژانی ئەم شەھیدە زوڵم لێکراوەو لەو کردارەیان پەژیوانیان دەکەینەوە.