بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینی پارێزگەی کوردستان بۆ ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید فەخری زادە
ئەنجومەنی ڕوحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی پارێزگای کوردستان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا لە بەیاننامەیەک دا تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێرانیان ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ئەنجومەنە لە بەیاننامەکەی خۆیاندا هێناویە: جارێکی دیکە دەستی نەگریسی زۆردارانی جیهانی و ئیسرائیل لە قۆڵی نیشتمان فرۆشانەوە هاتە دەرەوە و زانا ناڤۆکیەکەی ئێمەیان تیرۆر کرد و شەهیدیان کرد.
شەهید موحسێن فەخری زادە سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی وەزارەتی بەرگری کە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئێران بوو، گەییشتە ئارەزووی خۆی و چووە ڕیزی دۆستانی شەهیدی خۆیەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆحانیەت، پێش نوێژەکان، مامۆستایان و قوتابیانی ئایینی و ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوا ئەو تیرۆرە ئیدانە دەکەین و لە هێزە ئەمنی و دادوەرییەکان داوای ناسینەوە و سزادانی هەموو بکەرەکانی ئەو هەڵمەتە دەکەین.