تشرینی دووه‌م 28, 2020 10:44 Asia/Tehran
  • روحانی : تیرۆری زانستوەرانی ناڤۆکی دەگەڕێتەوە بۆ شکستە یەک بەدوایەکەکانی دوژمنان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : بێگومان رووداوی تیرۆریستیی و ترسەنۆکانەی تیرۆرکردنی زانستوەرانی ناڤۆکی ، دەگەڕێتەوە بۆ دەستەوەستانیی و لاوازیی دوژمنانی سوێندخواردووی گەلی ئێران .

 حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لە پەیامێک دا وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەھیدبوونی زانستوەری ناڤۆکیی ئێران گوتیشی: بۆ جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی زۆردارانی جیھانی لە گەڵ بەکرێگیراویی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بە خوێنی روڵەیەک لە رۆڵە جوامیر و ئازاکانی ئەم نیشتمانە سوور بوو و گەلی ئێرانی خستە خەم و ماتەمی لەدەستدانی زانستوەرێکی تێکۆشەر . 

 روحانی جەختی کردەوە : بە دڵنیاییەوە ئەم رووداوە تیرۆریستیە و ترسەنۆکانە دەگەڕێتەوە بۆ دەستەوەستانیی و لاوازیی دوژمنانی سوێندخواردووی گەلی ئێران لە بەرامبەر بزاڤی زانستیی و شانازی و تواناییەکانی گەلی مەزنی ئێران و شکستە یەک بەدوا یەکەکانی ئەوان لە ناوچەکەدا و بوارە سیاسیەکانی دیکەی جیھان و ئەوپەڕی چەپەڵی و رق و کینەی ئەوانی وەک کارە نامروییەکانی دیکە ، لە بیر و زەینی جیھانیان دا زیندوو کردەوە . 

 سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە : دوژمنانی سەرشۆڕی گەلی ئێران با بزانن بە شەھیدبوون نەک ھەر کەلێنێک ناکەوێتە ویست و ئیرادەی لاوان و زانستوەرانی ئێرانی ئیسلامیی بەڵکوو ئیرادەی ئەوان بۆ درێژەدان بە رێگەی ئەم شەھیدە مەزنە مکوڕتر دەبێ . 

سەرپەیڤ