کانونی یه‌که‌م 09, 2020 16:44 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان کە سەردانی تارانی کردووە، لەگەڵ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژی کرد.

«جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی دیدرو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تارانی کردووە.

گەشە پێ دان و قوڵتر کردنەوەی ھەرچی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان و لێکدانەوەی گرینگترین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان، بە تایبەت بارودۆخی دوای شەڕی قەرەباغ لە گرینگترین ئامانجەکانی سەردانی «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان بۆ تاران ڕاگەیەندراوە.

«جەیحون بایرامۆف» ھەروەھا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا بیروڕا دەگۆڕێتەوە.

سەرپەیڤ