ڕۆحانی: خواستی ئێران پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجانە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پەیوەندیی تاران و باکووی بە باش و برایسانە زانی و وتی: خواستی ئێران پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجانە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی کێشەی قەرەباغ، لە بەر کۆتایی ھاتنی شەڕ لەم ناوچەیەو ڕزگار کرانی ناوچە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان و دامەزرانی ئاگربڕخۆشحاڵی دەربڕی .
ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لەسەر پێویستیی بەکارھێنرانی سنوورەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بۆ گەشە پێدانی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانیەکان پێشی داگرت: ئامادە بوون و بەشداریی ئێران لە بنیاتنانەوەی ناوچە زیان وێکەوتووەکانی شەڕی قەرەباغ بە قازانجی ھەردووک وڵاتە.
سەرۆک کۆماری ئێران وێرای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنەکانی پێشووی تاران و باکوو لەوانە پرۆژەی ڕێگای ئاستی ڕەشت_ئاستارا، لە سەر خێرابوونەوەی ڕەوتی ڕاپەڕێنرانی ڕێککەوتنەکان پێی داگرت.
«جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروەریی خاکی کۆماری ئازەربایجان وتی: سنوورەکانی دوو وڵات، سنووری دۆستایەتی و گەشەیە و ڕزگار کرانی ناوچە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان و بووژاندنەوەی ١٣٢ کیلومەتر سنووری ھاوبەش لەگەڵ ئێران دەتوانێ بەستێن بۆ ھاوکاریی تازە لەنێوان دوو وڵات خۆش کات.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ھەروەھا تیرۆری «موحسین فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانەکردو پێی داگرت: تیرۆری زانایەک قەت جێگای قەبووڵ نییە.