مردن بە کۆرۆنا لە ئێران تا دێ کەمتر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390871-مردن_بە_کۆرۆنا_لە_ئێران_تا_دێ_کەمتر_دەبێ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5212 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2020 11:04 Asia/Tehran
  • مردن بە کۆرۆنا لە ئێران تا دێ کەمتر دەبێ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5212 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 119 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە کە بە بەراورد لە گەڵ روژانی رابردوو کەمترە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 54 هەزار و 693 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و 200 هەزار و 465 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 951 هەزار و 860 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

لە ئێران ئێستاکە شاری بە رەوشی نائاسایی ( سوور ) نەماوە و بە رەچاوکرانی رێنماییە تەندروستیەکان تادێ ژماری تووشبووان و گیان لەدەستداوان کەمتر دەبێ .