شەمخانی : زیادبوونی جوڵەی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ، نمایشی بەرگریانە و بە ھۆی ترسەوەیە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران زیادبوونی جوڵەی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکەی بە نمایشی بەرگریانە و بە ھۆی ترس لە شەڕاشۆییەکانی رابردوو زانی .
عەلی شەمخانی رۆژی دوشەممە لە کاردانەوە بە بەرزبوونەوەی ئاستی جوڵەی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەسەر توویتەر نووسی : بەرزبوونەوەی جوڵەی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ، نائەمنیی زیاد دکات و دەبێتە ھۆی خراپ لێکگەیشتنی زیانبار .
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختی کردەوە : ئاسایش لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا تەنیا بە کشانەوەی بیانیەکان مسۆگەر دەبێ .
لە ھەمان کات دا سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەمڕۆ دوشەممە لە نێو پەیامنێران دا لە بارەی جوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گوتی : بەرپرسایەتی ھەرچەشنە پیلانگێڕیەک لە ئەستۆی ئەمریکایە و پەیام بە کاربەدەستانی ئەمریکا دراوە کە لە رۆژانی کۆتایی تەمەنی خۆیان لە کۆشکی سپی ، بە نیازی سەرکێشیی نوێ نەبن .