کانونی دوھەم 01, 2021 22:56 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا «مسباحی یەزدی» کۆچی دوایی کرد

ئایەتوڵڵا «موحەممەد تەقیی مسباحی یەزدی» ئەندامی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و سەرۆکی دامەزراوەی فێرکاری و توێژینەوەی ئیمام خومەینی(رە) دوای ماوەیەک بەرگەگرتنی نەخۆشی ، ئێوارەی ڕۆژی ھەینی کۆچی دوایی کرد.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد تەقیی مسباحی یەزدی» موجتەھید، فەیلەسوف، شەرحکاری قورئان و لە مامۆستایانی حەوزەی عیلمیەی قوم نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەبەر نەخۆشیی کۆئەندامی ھەرس خرایەژێر چاودێریی پزیشکییەوە. 

سەرۆکایەتیی دامەزراوەی فێرکاری و توێژینەوەی ئیمام خومەینی(رە)، ئەندامەتیی  لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری، ئەندامەتی لە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی کلتووری، ئەندامەتی لە کۆمەڵگای مودەڕڕسینی حەوزەی علیمیەی قوم و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ئەھلی بەیت لەو بەرپرسایەتییانەیە کە لە پێشینەی ئایەتوڵڵا «مسباحی یەزدی»دا بەدی دەکرێت.

بەڕێزی بەرھەمی جۆربەجۆری لە بارەی زانستە ئیسلامییەکان لە بوارگەلی وەک شەرح، فەلسەفەو مەعاریفی ئیسلامی دا ھەیە و کتێبەکانی «فێرکاریی فەلسەفە»، «ئاکار لە قورئان»و«بۆچوونی سیاسیی ئیسلام» لەو بەرھەمانەی بەڕێزیەتی.

سەرپەیڤ