کانونی دوھەم 03, 2021 15:12 Asia/Tehran
  • ھەوڵی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بۆ رادەستکرانی فەرمانپێدەران ، پلاندانەران و ئەنجامدەرانی تیرۆری سەردارانی خۆڕاگریی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : دەزگای دیپلۆماسی ئێران تا رادەستکرانی فەرمانپێدەران ، پلاندانەران و ئەنجامدەرانی تیرۆری سەرداری سپەھبود شەھید قاسمی سولەیمانی بە دادوەری ، درێژە ئەدات بە ھەوڵی خۆی .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فارس ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ماڵپەڕی ئەلعەھد ی لوبنان جەختی کردەوە : بەدواداچوونی تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سولەیمانی فەرماندەری ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئەولەویەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە . 

خەتیب زادە گوتیشی : دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لە یەک ساڵی رابردوودا بە ئەندامەتی و رۆڵی کارا و بەردەوام لە لیژنەی دادڤانی و موستەشاریی بە ئامادەبوونی دەمو دەزگا جیاجیاکان و بە تەوەریەتی دەزگای دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەموو  پتانسێلی خۆی لە بواری جیاجیای سیاسی ، مافەوانی ، نێودەوڵەتی ، دیپلۆماسی گشتیی و میدیایی بۆ ئەنجامدانی بەرپرسایەتی زاتی  و فەرمانبەریەتیی بە ئاڕاستەی ئیدانەکردنی جیھانیی و بەدواداچوونی سیاسی و دیپلۆماتێک و مافەوانی - نێودەڵەتیی دۆسیەی تیرۆری شەھید سولەیمانی دەکارھێناوە . 

سەرپەیڤ