کانونی دوھەم 03, 2021 20:10 Asia/Tehran
  • زەریف : تەنیا داعش لە شەھیدبوونی سولەیمانی سوودی پێگەیشت

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : تاکە لایەنێک کە لە شەھیدبوونی سەرداری سپەھبود قاسمی سولەیمانی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی سوودی پێگەیشت ، تیرۆریستانی داعش بوون .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە یەکەم ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار سولەیمانی لە توویتەر نووسی : ساڵی رابردوو دوژمنی ژمارە یەکی تیرۆریستانی توندڕۆ، ترسەنۆکانە بە دەستی تیرۆریستی گەورە تیرۆر کرا و لە کاتێک دا کە ناوچەکە بە سەنگینی و شکۆوە ساڵھاتی ئەو بەرز رادەگرێ، تاکە لایەنێک کە لە کوژرانی ئەو سوودی پێگەیشت ، داعش بوو کە لەو کاتەوە چالاکیەکانی خۆی زیاد کردووە . 

 

سەرپەیڤ