پەردەلادان لە سەر بنکەی موشەکیی سپای پاسداران لە گوێئاوەکانی کەنداوی فارس
بە ئامادە بوونی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بنکەیەکی ستراتژیی موشەکیی ھێزی دەریایی سپای پاسداران لە گوێئاوەکانی کەنداوی فارس پەردەی لە سەر ھەڵگیرا.
«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەیانیی ڕۆژی ھەینی لە ڕێ و ڕەسمی پەردە لادان لە سەر ئەم بنکەیە، وتیشی: لۆژیکی ئێمە بۆ بەرەڤانی کردن لە سەروەریی خاک و سەربەخۆیی و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی «ھێزمەند بوونە»
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتیشی: دوژمنانی ئێمە ھێزی لۆژیکی ئێمەیان پێ قەبووڵ ناکرێت، بەڵکو پشتیان بە لۆژیکی ملھوڕی بەستووە، ھەر بۆیە بۆ پێشگرتن بە سەپاندنی خواستی پاوانخوازانەیان بەسەرماندا ھیچ ڕێگایەکمان بێجگە لە ھێزمەند کردنی دەستەڵاتی بەرپەرچدەرانەو بەرەڤانی و ھەڵمەت بردن بۆ نەماوەتەوە.
سەرلەشکر سەلامی وتیشی: ئەم کۆگایە یەکێکە لەو دامەزراوانەی ڕاگرتنی موشەکی ستراتژیی ھێزی دەریایی سپا کە تیای دا ڕیزێک موشەک و سیستێمی موشەکھاوێژ جێگیر کراوە.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لەوەش کردەوە، ئەم موشەکانە بە بڕی سەدان کیلومەتر و تایبەتمەندیی خاڵپێکانی بە تەفەڕنج و ورد و بە ھێزی کاوبکردنی ھەرەباڵا، توانایی پەڕینەوە لە کەرەستەوتفاقی شەڕی ئلێکترۆنیی دوژمنیشی ھەیە.
سەرلەشکر سەلامی وتیشی: ئەگەر موستەکبیران و دوژمنانس ئێمە نیازێکی گڵاویان ھەبێت دەستبەجێ لە لایەن لاوانی بوێرو چاونەترسی ئێرانەوە توشی داپڵۆسان دەبن.