سەرکەوتوو بوونی یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی مرۆڤیی ڤەکسینەکەی ئێران و کوبا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391519-سەرکەوتوو_بوونی_یەکەم_قۆناغی_تاقیکردنەوەی_مرۆڤیی_ڤەکسینەکەی_ئێران_و_کوبا
ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی و فێرکاریی پزیشکیی ئێران باسی سەرکەوتوو بوونی یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە دژی کۆرۆناکەی ئێران و کوبا لە سەر مرۆڤی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2021 19:18 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو بوونی یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی مرۆڤیی ڤەکسینەکەی ئێران و کوبا

ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی و فێرکاریی پزیشکیی ئێران باسی سەرکەوتوو بوونی یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە دژی کۆرۆناکەی ئێران و کوبا لە سەر مرۆڤی کردووە.

«عەلیڕەزا وەھاب زادە» ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی و فێرکاریی پزیشکیی  ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: ڤەکسینە دژی کۆرۆناکەی بەرھەمی ھاوبەشی ئەنستیتۆی «پاستۆر»ی ئێران و کوبا قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە لەد سەر مرۆڤی بە سەرکەوتوویی وەپشت سەر ناو قۆناغی دووھەمیش لە کوبادا خەریکە ئەنجام دەگرێت و بەم زووانە یەکلایی دەبێتەوە.

ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی و فێرکاریی پزیشکیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، بە ھەوڵ و تێکۆشانی ئەنستیتۆی «پاستۆر»  ڤەکسینە دژی کۆرۆناکەی بەرھەمی ھاوبەشی ئێران و کوبا لە درێژەی ھاوکارییەکانی پێشوو لەنێوخۆی ئێران بەرھەم دەھێندرێت.

دامەزراوەیەکی مێژینەو ناوداری کوبا لە بواری چێکردنی ڤەکسین بە ھاوبەشیی ئەنستیتۆی «پاستۆر»ی ئێران بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنای خستووەتە نێو بەرنامەی کاروچالاکییەکانی خۆیەوە.