​​​​​​​زەریف بۆ ھاوشانە فەڕەنسیەکەی : ئێوە چەکی کوشتن بە سعوودییە دەفرۆشن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391741-زەریف_بۆ_ھاوشانە_فەڕەنسیەکەی_ئێوە_چەکی_کوشتن_بە_سعوودییە_دەفرۆشن
وەزیری دەرەوەی ئێران وڵامی توندی فەڕەنسای دایەوە و وتی: ئێوە چەکو چۆڵ بە سعودیە دەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2021 15:56 Asia/Tehran
  • ​​​​​​​زەریف بۆ ھاوشانە فەڕەنسیەکەی : ئێوە چەکی کوشتن بە سعوودییە دەفرۆشن

وەزیری دەرەوەی ئێران وڵامی توندی فەڕەنسای دایەوە و وتی: ئێوە چەکو چۆڵ بە سعودیە دەدەن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: ڕێبەرانی سێ وڵاتی ئەورووپایی هیچ کارێکیان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەکردووە.

 وتیشی: بەرجام بە هۆی ئێرانەوە زیندووە نەک وڵاتانی ئەورووپایی.

ئەوەشی بە هاوشانی فەڕەنسی خۆی وتووە کە لە سەردەمی ئێوەدا  فرۆشتنی جیهازاتی شەڕ بە جەنایەتکارانی سعودی دەستیپێکردووە دەس لە قسەی پڕوپووچ بەرامبەر ئێران هەڵگرن.

جەختیشی کردەوە: ئەوە ئێوەن کە ناوچەکەی ئێمەتان شێواندووە دەس هەڵگرن لە پاراستنی جەنایەتکارانێک کە ڕخنەگرانی خۆیان ئەنجن ئەنجن دەکەن و چەکەکانی ئێوە بۆ کوشتنی منداڵانی یەمەنی بەکاردێننن.