کانونی دوھەم 23, 2021 19:13 Asia/Tehran
  • بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی پارێزگەی کوردستان هەناردەی وڵاتی ئەرمەنیا دەکرێت

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگەی کوردستان باسی رەخسانی دەرفەتی تایبەت بۆ هەناردە کردنی بەرهەم کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکانی ئەو پارێزگایە بۆ ئەرمەنیا دەکات.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گەڵ ئاڵۆزییەکانی ناوچەی قەوقاز و دروست بوونی کێشە بۆ هەناردە کردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بازرگانە تورکیاییەکان بۆ وڵاتی ئەرمەنیا ئەو دەرفەتە بۆ بەرهەمهێنەرانی ئێرانی خۆش بووە تا بتوانن بەرهەمەکانی خۆیان هەناردەی ئەو وڵاتە بکەن.

 فەتحی گوتی: وەبەرهێنەرانی کوردستانی لە بەشی بەرهەمە دەریاییەکان وەکوو ماسی تازە و فریز کراو، فیلە ماسی و لە بەشی وەبەرهێنانی ئاژەڵ وەکوو گۆشت، ئێسقان، شاخ و ... بەرهەمەکانیان هەناردە بکەن.

فەتحی ڕاشیگەیاند: لە بەشی کشتوکاڵیش دەتوانن بەرهەمگەلێک وەکوو پیواز و ڕیشەی جۆرەکانی گژو گیا، نەمام، جۆرەکانی قارچک، خونچە و گوڵ، گەڵا،  تەماتە، سیر، کەلەم، کاهوو، گێزەر، شەڵغەم، چەوەندەر، کەرەوز و توور هەناردە بکەن.

ناوبراو وتیشی: بەرهەمهێنەرانی کوردستانی لە بەشی کشتوکاڵ دەتوانن خەیار، سەوزەمەنی، سەوزیی وشک، مۆز، خورما، هەنجیر، ئاناناس، ئاووکادۆ، ئەنبە، ترێی تازە و وشک، کاڵەک، هەنی، سێو، هەرمێ، بەی، شڵانە، بڵاڵووک، و ..... هەناردەی وڵاتی ئەرمەنیا بکەن.

سەرپەیڤ