وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئێران: وتەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وەھمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392192-وتەبێژی_باڵای_ھێزە_چەکدارەکانی_ئێران_وتەکانی_سەرۆکی_ئەرکانی_سوپای_ئیسرائیل_وەھمە
وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: وتەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وەھمە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2021 07:14 Asia/Tehran
  • وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئێران: وتەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وەھمە

وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: وتەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وەھمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەردار «ئەبولفەزڵ شکارچی»  وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وتیشی: وتەکانی ئەم دواییەی  سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایونی لە بارەی لەنێو بردنی دامەزراوەی ناڤۆکی و بنکە موشەکییەکانی ئێران وەھمەو وا دەر دەخات کە لە دەستەڵاتی سەربازیی ئێران تێ نەگەییشتوون.

سەردار «ئەبولفەزڵ شکارچی»  وتیشی: مەشقە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ھێزە چەکدارەکان، بەشێک لە تواناییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیشان دەدات، ھەڵبەت دیارە توانایی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە ڕادەیەکە کە کەمترین ھەڵەی ڕژێمی زایونی و دوژمنان لێبڕاوانە وەڵام دەداتەوە.