شوبات 05, 2021 13:24 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: دوژمن دڵی بڕوا نادا پێشکەوتنی ئێران ببینێت

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمن دڵی بڕوا نادا پێشکەوتنەکانی ئێرانی ئیسلامی ببینێت.

سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی یەکەم یەکەی «ھەڵمینی ھێزگەی سیکڵی ئاوێتە»ی سەبەلانی ئەردەبیل لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: دوژمن لە ھەڵکرانی تریفەی ھیوا لە دڵی خەڵک نیگەرانەو بە تەمایە جەماوەری ئێمە ھیوابڕاوو ماندوو بکات.

سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وایشی: دوژمنان، ئێرانێکی ھێزمەندو پێشکەوتوو، ئێرانێکی خاوەن تەناھی و ئێرانێکی بڕواداریان پێ خۆش نییە و حەزیان لە ئێرانێکی پێوەبەستراوی بەچۆک دا ھاتووە، بەڵام ئێمە ھەروا ڕاوەستاوین و بۆخۆمان وڵاتەکەمان بنیات دەنێینەوە.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە زیاترین و سەیرترین پێشکەوتنەکانی ئێران لە سەردەمی بایکۆت دا بووە، وتی: نەھێشتنی بەشخوراوی و بنیاتنانی وڵاتێکی ئاوەدان لە ڕاستی دا شێوازێکی تازەو ھەرەپێویستی شەڕی دژی دوژمنانەو ھەر لە بەر ئەمەش بنیاتانەوە لە وڵات دا نابێ پەکی بکەوێت.

سەرپەیڤ