قالیباف : پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا پێیە
شوبات 07, 2021 18:16 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی : لە سەردانم بۆ مۆسکۆ ھەڵگری پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا لە بارەی پرسە ستراتژیکیەکان .
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو روسیا لە نێو پەیامنێران دا گوتی : سەردانی ئەمڕۆم بۆ روسیا لەسەر بانگێشتنی بەڕێز ڤالڤۆدین سەرۆکی دومای روسیا ئەنجام دەبێ.
سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە رێبەری باڵای شۆڕش ھەمیشە لەسەر پێوەندی ستراتژیک لە گەڵ وڵاتی روسیا جەختی کردووەتەوە گوتی : ئەو پێداگرتنە بەردەوامانە ، وایکرد یەکەم سەردانی دەرەکیی من وەک سەرۆکی پەرلەمان ، بە بانگێشتنی فەرمی بۆ روسیا بێت . لەبەر ئەوە یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی سەفەرەکە ئەوەیە کە ھەڵگری پەیامێکی گرنگ بۆ حکومەتی روسیام لە بارەی پرسە ستراتژیکیەکان .