شوبات 19, 2021 07:30 Asia/Tehran
  • سەردار کەوسەری: چەکەمەنیی ئاسایی مافی ئێمەیەو  وتووێژی لەسەر ناکرێت

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لە بارەی چەک و چۆڵی ئاسایی بەرەڤانی کردن دانوستان ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «سەردار موحەممەد ئیسماعیل کەوسەری» ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی یەمەنیی ئەلمەسیرە وتی: چەک و چۆڵی ئاسایی بەرەڤانی کردن مافی خۆمانەو قەت لە بارەیەوە دانوستان ناکرێت و لەمەش دا ھاوبیڕوڕایی لە ئارادایە.

سەردار کەوسەری وتیشی: ئێران قەت بە دوای شەڕەوە نەبووە، بەڵام بۆ بەرپەرچ دانەوەی ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک ئامێری پێویستی لەبەردەست دایە و بەو پەڕی دەستەڵاتەوە لە بەرامبەر ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک لە خاکی خۆی بەرەڤانی دەکات.

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، بەڵێنە ناڤۆکییەکانمان کە لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی پێ کراوە جێبەجێ دەکەین، ھەڵبەت بەو مەرجەی کە لایەنەکانی بەرامبەریش بە کردەوەو نەک تەنیا بە قسە بەرامبەر بە بەڵێنەکانیان ئەمەگدارو پابەند بن.

 

سەرپەیڤ