شوبات 20, 2021 22:58 Asia/Tehran
  • گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمشەو گەیشتە تاران .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ناوبراو لە سەرەتای گەیشتنی بە تاران لە لایەن بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی و کازم غەریب ئابادی نوێنەری ئێران لە ئاژانس پێشوازیی لێکرا . 

عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ لە دیمانە لە گەڵ ھەواڵدەریی فارس دا گوتی لە کۆبوونەوەی سبەینێ لە گەڵ رافائێل گرۆسی تێبینیەکانی ئاژانس لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی چاودێریی و ھاریکاریی دوو قۆڵی تاووتوێ دەکات . 

سەرپەیڤ