شوبات 21, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی دانوستانی ساڵحی لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی

دانوستانی نێوان سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی لە تاران دەستپێبوو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، دانوستانی عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی ھاواھەنگیی بۆ جێبەجێ کردنی ھاوکاتی یاسای ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان و پاسەوانی لە بەرژەوەندیەکانی گەلی ئێران و چالاکیەکانی چاودێریی ئاژانس دەستێپبوو . 

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ، شەوی رابردوو بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران و راوێژکردن لە بارەی دوایین گۆڕانگاریەکان لە چالاکیەناڤۆکیەکانی ئێران لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی گەیشتە تاران . 

 

سەرپەیڤ