بەڕێوەبەری بنکەی فەرمانی ئیمامی کرماشان: 1000 گەڵاڵەی کاروپیشەی تایبەت بۆ کۆڵبەران لە کرماشان دەکرێتەوە
شوبات 22, 2021 08:35 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کرماشان وتی: هەزار گەڵاڵەی تایبەت بە کاروپیشەی تایبەت بە کۆڵبەران لە ناوچە سنورییەکانی ئەم پارێزگایە جێبەجێ کراوە .
بە پێی هەواڵی مێهر، مەیسەم کەلهۆڕی وتی: گەڵاڵەی بەرەکەت بە مەبەستی ساز کردنی کاروپیشە بۆ کۆڵبەران لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشان جێبەجێ کراوە .
ئەو وتیشی: ڕووداوی نەتەوەیی بەرەکەت لە حەوتەکانی ڕابردوو لە کوردستان جێبەجێ کراوە و گەڵاڵەکانی کاروپیشە لە کرماشان چووە ڕیزی گەڵاڵە هەڵبژێردراوەکانی فستیڤاڵی بەرەکەتەوە.
کەلهۆڕی ڕایگەیاند: پارێزگای کرماشان کۆڵبەرانی ناوچە سنوورییەکانی بە بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کرماشان ناساندووە و ئەو کەسانە لە ئاسانکارییەرکانی ئەو گەڵاڵەیە سوود وەردەگرن .