قاڵیباف: کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەر دەشکێت
شوبات 24, 2021 10:24 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پیشەسازیی ناڤۆکی بووەتە دەرفەتی مشت و مڕی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، وتیشی:کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەری ئێران دەشکێت.
«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دەربڕینی ئەمەی کە بە ھەڵوەشانەوەی چاودێرییەکانی پرۆتۆکۆل، دوا قۆناغی یاسای ھەنگاوی ستراتژی لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانیش جێبەجێ کرا، نووسی: بۆ زۆر کەس جێگای باوەڕ نەبوو کە لەم بڕگەیەدا پیشەسازیی ناڤۆکی بگعڕێتەوە بۆ ڕۆژانی پڕلەشانازیی خۆی و ببێتە دەرفەتێک بۆ مشت و مڕی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان. دیارە کڵۆمی بایکۆتەکانیش بە یەکگرتنی جەماوەری ئێران دەشکێت.