شوبات 28, 2021 10:34 Asia/Tehran
  • وەڵامی «باقڕیی کەنی» بە یانگەشەی کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان: نەتەوەکانی ئێران کەمینە نین

سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤ و یاریدەری سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە وەڵامی بانگەشەی بێ ناوەڕۆکی کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە توییتێر نووسی: ھۆزەکانی ئێران «کەمینە» نین، «تەواوی ئێران» دێنە ئەژمار.

«عەلی باقڕیی کەنی» سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤ و یاریدەری سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ، ڕۆژی یەکشەممە لە توییتێکدا لە وەڵامی کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نووسی: ئەگەر پەردەی سیاسەت ڕێگر نەدەبوو لە بەردەم گەشت کردنت بۆ ئێران و مۆڵەتی ئەوەتان دەدرایە ھەتا لە نزیکەوە ڕاستییەکانی ئێران ببینن، ئەوسا دەتانزانی کە چلۆن کورد و لوڕو تورک و عەرەب و بەلوچ و فارس و ھۆزو نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە بەرامبەر بیانییەکاندا ھاوار دەکەن کە «ئێمە ئێرانین».

«میشێل باشلە» کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بانگەشەیەکی بێ ناوەڕۆک دا ڕایگەیاند بوو کە لە ئێران  دا پێکدادانێکی ھاواھەنگ لە مانگی دیسامبەرەوە کەمینەکانی بە تایبەت لە سیستان و بەلوچستان و خوزستان کردووەتە ئامانج.

سەرپەیڤ