پرۆژەی ئێران بۆ پەرە پێ دانی سات و سەودا لەگەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393530-پرۆژەی_ئێران_بۆ_پەرە_پێ_دانی_سات_و_سەودا_لەگەڵ_سووریا
سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوەی پەرە پێ دانی بازرگانیی ئێران پێی داگرت: ئێران بۆ پەرە پێ دانی بازرگانی لەگەڵ سووریا بەرنامەی داڕشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2021 07:26 Asia/Tehran
  • پرۆژەی ئێران بۆ پەرە پێ دانی سات و سەودا لەگەڵ سووریا

سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوەی پەرە پێ دانی بازرگانیی ئێران پێی داگرت: ئێران بۆ پەرە پێ دانی بازرگانی لەگەڵ سووریا بەرنامەی داڕشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەمید ڕەزا زادبوم» سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوەی پەرە پێ دانی بازرگانیی ئێران ڕۆژی دووشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی زیادکردنی ئەو کەل و پەلانەی ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئازادی نێوان ئێران و سووریا دەیانگرێتەوە، وتیشی: پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ سووریا لە بەر نزیکایەتیی سیاسی بە ئاسانی ئەنجام دەگرێ، بەڵام وا ھەڵدەگرێ بازرگانی بەبڕشتانەو ئەنجامی ئاڵووێری دوو لایەنە زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

«زادبووم» وتیشی: ئێران لەگەڵ تاکە وڵاتێک کە ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازادی مۆر کردووە، سووریایە کە کەرتی تایبەتی دەتوانێ ئەم بەستێنە بۆ سات و سەودای زیاتر بقۆزێتەوە.

بە قسەی سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوەی پەرە پێ دانی بازرگانیی ئێران، بارستایەکی ھەرەلەبار بۆ سات و سەوداو کاری بازرگانی لەگەڵ سووریادا بوونی ھەیە.

«زادبووم» پێشی داگرتووە، بە سەرنجدانی بایکۆتەکانی سەر ئێران، دەتوانین لە سووریا بۆ پەرە پێ دانی بازرگانی کەڵک وەرگرین کە ئەم شە وا ھەڵدەگرێ کە ھەڵسوڕاوانی بازرگانی بێنە مەیدانەوە.