دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394021-دوایین_ئاماری_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7802 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2021 12:45 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7802 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 73 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 142  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 739 هەزار و 360 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 485  هەزار و  179 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.