ئادار 16, 2021 14:15 Asia/Tehran
  • ھەژێندرانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لایەنگری سەددام لە لایەن سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادی ئێرانەوە

سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤ و یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی دادی ئێران ڕوو لە سێ وڵاتی ڕۆژئاوا لە بارەی قەڵاچۆی خەڵکی ھەڵەبجەوە نووسی: چەقۆ دەسکی خۆی نابڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤ و یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی دادی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ساڵگەڕی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە نووسی: دنیا قەت ئەوەی لەبیر ناچێت کە ئەمریکاو بریتانیاو فەرەنسا تەنانەت پێشیان بە دەرچوونی بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان گرت لە مەڕ ئیدانەکردنی کەڵک وەرگرتنی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی ڕژێمی بەعسی عێراق لە چەکی کیمیایی.

«باقڕیی کەنی» وێڕای سەرکۆنەکردنی ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەمەڕ دابین کردنی چەکی کیمیایی سەددام، وتیشی:چەقۆ دەسکی خۆی نابڕێت.

کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە لە ١٦ی مارسی ساڵی ١٩٨٨ بە ھۆی سەددامی سەرکردەی خوێنمژی حکومەتی بەعسی عێراق دژی دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرت.

سەرپەیڤ