خەتیبزادە : ئێران ھیچ پەیامێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە ئەمریکا وەرنەگرتووە .
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394329-خەتیبزادە_ئێران_ھیچ_پەیامێکی_راستەوخۆ_یان_ناڕاستەوخۆی_لە_ئەمریکا_وەرنەگرتووە_.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەوەی ئێران لە دیمانەیەک دا گوتی : ئێران تا ئێستا ھیچ پەیامێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە ئەمریکاپێ نەگەیشتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2021 10:03 Asia/Tehran
  • خەتیبزادە : ئێران ھیچ پەیامێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە ئەمریکا وەرنەگرتووە .

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەوەی ئێران لە دیمانەیەک دا گوتی : ئێران تا ئێستا ھیچ پەیامێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە ئەمریکاپێ نەگەیشتووە .

 

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران  لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک جەختی کردەوە: رێککەتنی ناڤۆکی یەکێک لە دوور و درێژترین ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانە و بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە و دەبێ جێبەجێ بکرێت و ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە ناو ئەم ڕێککەوتنە.

جیک سالیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی 10 ی شوبات بانگەشەی ئەوەی کردبوو حکومەتی نوێی ئەمریکا خەریکی بردنەپێشی دیپلۆماسیی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێرانە . 

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەمریکا بۆ خۆی لەم رێککەوتنە چۆتە دەرەوە و ئێستا جێبەجێ کردنی هەموو بەڵێنەکان مەرجی گەڕانەوەی بۆ ئەم ڕێککەوتنەیە و درێژەی ڕێگاش بە تەواوەتی ڕوون کراوەتەوە.

خەتیب زادە ڕەخنەی لە شێوەی هەڵسووکەوتی ئەمریکا لە گەڵ دیپلۆماتە ئێرانییەکان گرت و وتیشی: ئەمریکا دەبێ هەموو یاساکان و مافەکانی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە بەرچاو بگرێت و پێشێلیان نەکات بەڵام بەداخەوە چەندین ساڵە کێشەی زۆری بۆ ئەو کەسانە هێناوەتە ئاراوە بۆ وێنە هاتووچۆی ئەو کەسانەیان سنووردار کردۆتەوە و نە یاسا نێونەتەوەییەکان، نە بەڵێنەکان و نە ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرچاو ناگرن.

ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی وتی: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی یەکێک لە گرینگترین دۆسیەکانە و لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنگیری دەکرێت و تاوانباران دەناسرێن. ئەمریکا و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە، تاوانباری سەرەکی ئەم دۆسیەن.