گیران و کوژرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی لە پارێزگەی خوزستانی ئێران
سپای وەلی عەسری پارێزگەی خوزستان لە باشووری رۆژاوای ئێران شەوی رابردوو لە ئاگاداریەک دا باسی گیران و کوژرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستیی کرد لە شاری شوشی ئەم پارێزگەیە .
بە پێی راپورتی ئیرنا ، لە ئاگاداریەکەدا ھاتووە : کاتژمێر یەکی سەر لە بەیانیی شەشی خاکەلێوە تیمێکی تیرۆریستیی سەر بە تاقمی جودایی خواز و تیرۆریستی "حرکت النضال" دەستی دایە تەقەکردن و پەلامار بوسەر شوێنە سەربازیەکان و شوێنەکانی پۆلیس لە شاری شوش و بە نیازی چوونە نێو ئەو بنکانە بوون کە بە وشیاریی بەرگریکارانی بنکەکان رێگایان پێنەدرا و بووە ھۆی برینداربوونی ھەردوو تیرۆریست کە یەکێان لە کاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە مرد .
بە گوێرەی ئاگادارینامەکە ، چەند پارچە کڵاشینکۆف و بڕێک تەقەمەنییش لە تیرۆریستان گیراوە .
"حرکة النضال العربی لتحریر الأحواز"، "جبهه العربیه لتحریر الاهواز" و "حزب النهضه العربی لتحریر الاهواز" ، لە تاقمە تیرۆریستەکانی سەر بە گروپی تیرۆریستیی "الاحوازیه" ن کە لە لایەن عەرەبستانەوە پشتگری لێدەکرێت .