ئازادکرانی 30 مەحکومکراوی ئاسایشیی کورد لە ئێران
دوای سەردانەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی لە سێ پارێزگەی کوردستان و کرماشان و ئازەربایجانی رۆژاوا و دوای زانایانی سوننە لە دیداری ئایەتوڵڵا رەییسی و بەڵێنی ناوبراو ، 30 کەس لە مەحکومکراوانی ئاسایشیی ناوچە کوردنشینەکان کەوتنە لیستی ئەم دواییانەی دەسەڵاتی دادڤانی بە بۆنەی جەژنی نیوەی شەعبان کە لە لایەن رێبەری باڵای شۆڕشەوە لە گەڵ لێخۆشبوونی ئەوان رەزامەندیی کرا.
بە پێی ھەواڵی کوردپرێس ، لە دوایین سەردانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی بۆ ناوچە کوردنشینەکان کە سەفەر بۆ ئازەربایجانی رۆژاوا لە 14ی رەشەمەی ساڵی پار بوو ، ئیمام جومعەی مەھاباد بە فەرمی لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانی ، لێخۆشبوونی مەحکومانی ئاسایشیی ناوچە کوردنشینەکانی داوا کردبوو .
شیاوی باسە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی شەممە 8 ی خاکەلێوە لە گەڵ لێخۆشبوون یان سوک کردنی سزای ھەزار و 849 کەس لە مەحکومانی دادگا جیاجیاکانی ئێران رەزامەندیی نیشاندا .
100 کەس لە مەحکومکراوانی ئاسایشیش لە لیستی لێخۆشبوون دابوون کە ژمارێکیان ھی رووداوەکانی مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی 1398 بوون و لەوان 30 کەسیان لە ناوچە کورنشینەکان بوون .