ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پەیامی گرینگی شەھیدان بۆ درێژە پێدەرانی ڕێبازەکەیان پارێزراو بوونیان لە ترس و پەژارەیە
دەقی وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری کارگێڕانی کۆنگرەی چوارھەزار شەھیدی پارێزگای یەزد کە لە بەرواری ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٩ بەرپا کرا بوو، بەیانیی ئەمڕۆ لە شوێنی بەرپا کرانی کۆبوونەوەکە بڵاو بووەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە دیدارەکەدا، وێڕای ستایش کردنی بەرنامە جوان و دەستپێشخەرانەکەی کۆنگرەی شەھیدانی یەزد، لەوانە چاندنی نەمام، ئامادە کردنی جیازی و پێتەکی بوک، داوودەرمانی بەلاش، ئامادە کردنی ھەگبەگەلی کلتووری و گوزەرانی ژیان، خەتمی قورئان و ناودێرکردنی منداڵان بە نوێنەرایەتی لە لایەن شەھیدانەوە، خەڵکی یەزدی بە دەستپێشخەرو خاوەن زەوق ناساندو وتیشی: لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزیش دا یەزدییەکان دەستپێشخەریی زۆریان لەوانە ھەڵقەندنی نۆکەند و تونێل لە ئۆپراسیۆنەکاندا لە سای ھونەری ھەڵقەندنی کارێز ئاراستە کردو بەخ کردنەوەی شوۆنگەلی زۆری بەرگ دروینیش گەلێک لە ئافرەتانی ئەم پارێزگایە لە ئامادە کردنی جل و بەرگ بۆ خەباتکاران ڕۆڵیان گێڕا.
بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر بە زیندووڕاگرتنی پەیامی شەھیدان، وتیشی: شەھیدان لە جیھانی بەرزەخ دا ژیانێکی تایبەتیان ھەیە و پەیامی گرینگیان بۆ ئەوانەش کە ڕێبازەکەیان بەردەوام دەکەن، مزگێنیی پارێزراو بوونیان لە ترس و پەژارەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بوونی ھەزار شەھیدی قوتابی لە نێو شەھیدانی یەزددا وتیشی: سیمای پڕلەشانازیی شەھیدان دەبێ بە لاوانی ئەم سەردەمەش بناسێندرێن ھەتا قوتابیانی ئێستاش ئاگاداری ھونەرو کارەگەورەکەی بەرەی پێش لە خۆیان ببنەوە.
بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە بەرنامەی بەردەوامی دوژمن بۆ ھیوابڕاوکردن و یان لە ڕێ تڵاساندنی لاوان لە ڕێبازی شۆڕشیش وتی: نابێ بھێڵین ئاڵۆش کردنی دوژمن شوێن لە سەر لاوانمان دابنێت و بیانباتەژێر ڕکێفی خۆیەوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر تۆمار کرانی بیرەوەریی دایک و باوک و یان ھاوسەری شەھیدان وتیشی: تایبەتمەندی و کەش و ھەوای ئەو بنەماڵانەی وا ڕۆڵەکانیان بە ئامانج ئو ئیمانێکی باڵاوە پەروەردە کردووە، دەبێ تۆمار بکرێت.