نیسان 01, 2021 09:31 Asia/Tehran
  • 12ی خاکەلێوە، ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕۆژی «کۆماری ئیسلامی ئێران» ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستی گەلی مەزنی ئێران لە وەدی ھێنانی سەربەرزیی ئیسلامی و دیاری کردنی چارەنووسی وڵات بە ھۆی خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێرانەوەیە.

دوای سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی(رە) لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی «١٩٧٩ی زایینی» گشاپرسیی کۆماری ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوە برا

بە پێی دەرەنجامی ئەم گشتپرسییە کە لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی بەڕێوە برا، زیاتر لە سەدی ٩٨ی خاوەن مەرجانی بەشداریی لە گشتپرسییەکە بە دامەزرانی کۆماری ئیسلامی ڕەزامەند بوون.

ھەر بەم بۆنەیەوە ڕۆژی دوانزەی خاکەلێوە لە ڕۆژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێری کراوە.

گەلی ئێران بە ئامادە بوونی چارەنووسسازی خۆیان لە  ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی وەکو یەکەم ھەڵبژاردن لە مێژووی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی دنیایان پیشان دا کە سەردەمی دەستوەردان و بڕیاردانی بیانییەکان بۆ گەلی ئێران کۆتایی ھاتووە.

سەرپەیڤ