نیسان 07, 2021 02:24 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزە لە مەریوان

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ پۆیینت ٨ ڕیختەر جارێکی تر مەریوانی سەربە پارێزگای کوردستانی لە ئێراندا ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی بوومەلەرزە پێوانی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ پۆیینت ٨ ڕیختەر کاتژمێر٩و ٤٨ خولەک و ١٣چرکەی ئێوارەی  سێ شەممە لە سنووری نێوان ئێران و عێراق و بە دیاری کراوی لە پارێزگای کوردستان و لە گردوپەڕی «چنارە»ی سەر بە شارستانی مەریوان ڕووی دا.

بەرلەوەش ھەر لە ھەمان ئێوارەدا بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥ پۆیینت ٣ لە پێوەری ڕیختەر ئەم ناوچەیەی ھەژاند بوو.

ناوەندی بوومەلەرزە پێوانی زانکۆی تاران کاتی ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیەی کاتژمێر ٧ و ٤٢ خولەک و ٢٣ چرکەی ئێوارەی سێ شەممەو لە گردوپەڕی مەریوان و لە قوڵایی دە کیلومەتریی زەوی دا ڕاگەیاند بوو. بە گوڕ بوونی ئەم بوومەلەرزەیە بە جۆرێک بوو کە خەڵک لە شارەکانی سەقزو بانەو دیواندەرەش ھەستیان پێ کرد بوو.

گروپەکانی ھەڵسەنگاندن و فریاکەوتنی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کوردستان دەستبەجێ ڕەوانەی ئەو ناوچە بوومەلەرزە تێکەوتووە کران و ھەتا ئێستا بوومەلەرزە کە چوار برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ