خەتیب زادە: تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ھەڵگرتنی تەواوی بایکۆتەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395042-خەتیب_زادە_تاکە_ڕێگای_گەڕانەوەی_ئەمریکا_بۆ_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی_ھەڵگرتنی_تەواوی_بایکۆتەکانە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پابەند بوونی تۆکمەوتەواوو ھەڵگرتنی کاریگەری تەواوی بایکۆتە سەپێندراوو دووبارە کراوو یان ناوگۆڕاوەکانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2021 15:11 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ھەڵگرتنی تەواوی بایکۆتەکانە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پابەند بوونی تۆکمەوتەواوو ھەڵگرتنی کاریگەری تەواوی بایکۆتە سەپێندراوو دووبارە کراوو یان ناوگۆڕاوەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: چەواشەکاریی میدیایی ناتوانێ ئەم ڕاستییە بگۆڕێت کە بە پێچەوانەی ئەمریکا، ئێران ھێشتاش ئەندامێکی بەرجامە.

خەتیب زادە جەختی لەوەش کردەوە کە، تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن، بریتییە لە پابەند بوونی تۆکمەوتەواوو ھەڵگرتنی کاریگەری تەواوی بایکۆتە سەپێندراوو دووبارە کراوو یان ناوگۆڕاوەکانە.

وتیشی: بەس دوای ئەمە ئێمە تەگبیرە قەرەبووکەرەوەکانمان ڕادەگرین.