دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 332 کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395946-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیانلەدەستدانی_332_کەسی_دیکە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 17080 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2021 12:03 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 332 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 17080 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 332 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 72 هەزار و 90 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 516 هەزار و 157 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 971 هەزار و 64 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.