پرێس تی ڤی: ئەمریکا داوای تێکدرانی سانتریفیوژەکانی بەرەی نوێی ئێران دەکات
کەناڵی پرێس تی ڤی لە ھەواڵێکی بە پەلەدا ڕایگەیاند: لە درێژەی زێدەخوازییەکانی لایەنی بەرامبەری ئێران لە دانوستانەکانی بەرجام، ئەمجارەیان ئەمریکاو ئەورووپا خوازیاری تێکدرانی سانتریفیوژەکانی بەرەی نوێی ئێران دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی پرێس تی ڤی، ئەمریکاو ئەورووپا لە بەرامبەر ڕاگرتنی کاتیی بایکۆتە بەرجامییەکان، خوازیاری تێکدرانی سانتریفیوژەکانی بەرەی نوێی IR-9 , IR-6 و IR-4 بوونە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ھێشتا ئامادە نەبووە بایکۆتەکان ھەڵوەشێنێتەوەو بە پێی بەرجام بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.
پرێس تی ڤی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە، لایەنی ئەورووپی و ئەمریکی لە دانوستانەکانی ڤییەنا بە نیازی داسەپاندنی بەڵێنی تازەن لە بواری ناڤۆکی دا بە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ڕاگیرانی کاتیی بڕێک لە بایکۆتە بەرجامییەکان نەک ھەڵوەشاندنەوەیان کە تێکدرانی سانتریفیوژە تازەکان لەو زێدەخوازییە تازانەیە.
ھێنانە ئارای ئەم بابەتە لە کاتێکدایە کە تەنانەت بە پێی بەرجام و لە کاتی یەکلا کرانەوەی ڕێککەوتنی گەڕانەوەی ھەردووک لا بۆ بەرجام، ئەم سانتریفیوژانە نابێ تێک بدرێن و دەبێ تەنیا لەژێر چاودێریی ئاژانس دا ھەمار بکرێن.
پرێس تی ڤی وای بۆ دەچێت کە ئەم زێدەخوازییانەی ڕۆژئاواییەکان و پێداگرتنیان، لەوانەیە لەوانەیە ڕەوتی دانوستانەکانی بەرجام شکست پێ بھێنێت.