May 15, 2021 09:37 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران ، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران خۆی بەربژێر کرد

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوون لە شوێنی بنکەی هەڵبژاردنی وڵات بۆ بەشداریی لە سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ناوی نووسی.

عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی مەجلیسی  شۆڕای ئسلامیی ئێران بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی چووە شەقامی فاتمی لە تاران و لە بنکەی هەڵبژاردندا ناوی خۆی وەک بەربژێر تۆمار کرد.

ئەمڕۆ شەممە دوایین رۆژی ناونوسین بۆ خۆپاڵاوتن لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانە و درێژ ناکرێتەوە .

سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران 18 ی ژوئەنی 2021 ( 28 ی جۆزەردان ) بەڕێوەدەچێت .

سەرپەیڤ