دیداری ڤیدیۆیی نوێنەرانی مەجلیس لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
بە بۆنەی یەکەم ساڵگەڕی دەست بەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، سبەینێ پێنج شەممە دیدارێکی ڤیدیۆیی لە نێوان نوێنەرانی مەجلیس لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە یەکەم ساڵگەڕی دەست بەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ ھۆڵی مەجلیسی شورای ئیسلامی لەگەڵ نوێنەرانی خەڵک دا قسە دەکات.
لە دیدارەکەدا «موحەمەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیس ڕاپۆرتێک سەبارەت بە چالاکییەکانی یەکساڵەی مەجلیسی یانزەھەم ئاراستە دەکات.
ئەم دیدارە کە بە شێوەی ئاسایی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی جۆزەردانی ساڵانی ڕابردوو بە «بۆنەی دەستبەکار بوونی یەکەم خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٩ی کۆچیی ھەتاوی» لە بەردەم ڕابەری مەزنی شۆڕش بەڕێوە دەچوو، ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو لە بەر ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بنکەی نیشتیمانیی خەباتی دژی کۆرۆنا لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە بەڕێوە دەچێت.