یەکەم دەمەتەقەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران
حوزهیران 05, 2021 14:14 Asia/Tehran
یەکەم دیبەیتی سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی تاران بەڕێوەدەچێت .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، بەربژارانی سێزدەھەمین دورەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لەم دیبەیتە سێ کاتژمێرەدا لە بارەی پرسە ئابووریەکان باس و وتووێژ دەکەن .
دوھەمین و سێھەمین دیبەیتی سێزدەھەمین خولی سەرۆک کۆمایی ئێرانیش سێشەممە 7 و شەمە 12 ی حوزەیران ( 18 و 22 ی جۆزەردان ) بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەکانی دیبەیت بە شێوەی زیندوو لە کەناڵی یەکی تەلەفزیوین ، کەناڵی خەبەر و رادیۆ ئێران بڵاو دەبنەوە .
ماوەی ھەر دەمەتەقەیەکی ھەڵبژاردنیش سێ کاتژمێر دەبێ .
سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران 18 ی حوزەیرانی ( 28 ی جۆزەردان ) بەڕێوەدچێت .