حوزه‌یران 15, 2021 21:30 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران

یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن، باسی ئامادە بوونی ٥٠٠ پەیامنێری بیانیی کردووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میزان،«موحەممەد خودادادی» یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و  ڕاگەیاندن، وتی: سەرباری بەرتەسکییەکانی گەشت کردن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ٢٢٦ میدیای نێونەتەوەییەوە ھەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ئێران بڵاو دەکەنەوە.

خودادای وتیشی: ئەم میدیاگەلە سەر بە ٣٩ وڵاتی جیھانن و ھاواھەنگیی پێویست بۆ ھاتن و ئەنجام دانی چالاکییەکانیان کراوە.

یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و  ڕاگەیاندن، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاتنی پەیامنێرانی بیانی تەنیا بە تاقیکاریی ئەرێنیی کۆرۆنا مسۆگەر بووە، وتیشی: لەم ژمارەیە ٣٣٦ کەس لە پەیامنێرانی بیانیی دانیشتووی تارانن و بۆ زیاتر لە ١٦٠ پەیامنێری دیکەش ڤیزەی ڕۆژنامەوانی دەرکراوە.

خودادادی وتیشی: ئەو پەیامنێرە بیانیانەی کە ھەواڵەکانی ھەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ئێران بڵاو دەکەنەوە سەر بە وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە  ئەمریکا، بریتانیا، ئیتالیا، بەحرەین، بەلژیک، تورکیا، نەرویژ، سویید،و دانیمارک، چین، ڕووسیا، ژاپۆن، سوییسڕا، فەرەنسا وئاڵمانیان.

سەرپەیڤ