حوزه‌یران 16, 2021 07:17 Asia/Tehran
  • لێدوانی تەلەفزیۆنیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەروبەندی بەرپاکرانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران قسە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لێدوانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە کاتی تاران  بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو دەبێتەوە.

سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی ھەینی  ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ