حوزه‌یران 16, 2021 10:46 Asia/Tehran
  • ٢١٠ نوێنەری مەجلیسی ئێران داوای کشانەوەی چوار پاڵێوراوە ھاوڕێبازەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»یان کرد بە قازانجی بەڕێزی

٢١٠ نوێنەری مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری کشانەوەی چوار پاڵێوراوە ھاوڕێبازەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»بوون بە قازانجی ناوبرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ٢١٠ نوێنەری مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  لە بەیاننامەیەک دا ڕوو لە «عەلیڕەزا زاکانی»،«سەیید ئەمیر حسەین قازی زادە ھاشمی»، «موحسین ڕەزایی»و« سەعید جەلیلی» داوایان لێ کردن کە بە قازانجی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بکشێنەوە.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا ھاتووە: ئێستا کە لە ئاستی گشتی کۆمەڵگادا ئەوە دەرکەوتووە کە پێشوازی کردنی خەڵک لە ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕوو لە ھەڵکشانە، لە ئاراستەی پێکھاتنی دەوڵەتێکی ھێزمەند، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆتان بەکار بھێنن و یەکەم ھەنگاوی کارا لەم بوارەدا بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆتان لە بەڕێزی ھەڵگرن و بەستێن بۆ دامەزرانی دەوڵەتێکی بەھێز خۆش کەن.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، بە دڵنیاییەوە ئەم کشانەوەیە خۆی لە خۆی دا ھەوڵدانێکە بۆ بەشداری پێکردنی زۆرینەی خەڵک لە ئاراستەی پێکھاتنی دەوڵەتێکی لێھاتووی ھێزمەند.

سەرپەیڤ